جام کوردی:
به‌نده‌ری سه‌لاله، گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری پاشایه‌تی عۆمان گرێبه‌ستی بازرگانی نوێی له گه‌ڵ به‌نده‌ره گه‌وره‌کانی ئێران له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی دوو وڵات بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوانیان له قۆناغی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان واژۆ کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب، چاپی له‌نده‌ن، جیا له‌وه‌ی که ئه‌م گرێبه‌سته بایه‌خی زۆری بۆ ئێرانییه‌کان هه‌یه و له کاتێکدا که وڵاتانی عه‌ره‌بی باشوری که‌نداوی فارس دژایه‌تی ئێران ده‌که‌ن زۆر گرنگ و مێژووییه. بۆ عۆمانیهکانیش زۆر گرنگه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له‌و دووره‌په‌رێزییه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ڕزگار ده‌کات و هه‌ناسه‌یه‌کی نوێ به جه‌سته‌ی سیاسی – بازرگانی ئه‌وان ده‌به‌خشێت. له ژێر سێبه‌ری ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان له چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌ک یه‌مه‌ن، سوریا و لۆبنان، گرێبه‌ستێکی وه‌ها ده‌توانێت بۆ ئێران گرنگی زۆری هه‌بێت.
له کاتێکدا که پێ ناچێت عه‌ره‌بستان له‌م گرێبه‌ستانه چه‌ندان ڕه‌زامه‌ندی هه‌بێت، به‌رپرسانی عۆمان به بێ هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران ده‌نێن.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عۆمان ساڵانێکی دوور و درێژه له سه‌ر ڕێگای دۆستایه‌تییه، به‌و شێوازه‌ی که عۆمان میواندارێتیی له دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکای کرد پێش له واژۆبوونی ڕێکه‌وتنی کۆتایی ڤییه‌نا و ته‌نانه‌ت ڕۆڵی نێوهندگێڕیشی له نێوان تاران و واشنتن گێڕاوه، هه‌روه‌ها له‌م وڵاته کۆبوونه‌وه‌ی حه‌وسییه‌کانی یه‌مه‌ن له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا و به‌رپرسانی دیکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه محه‌ممه‌د بن حه‌مه‌د ڕهمحی وه‌زیری نه‌وتی عۆمان له ههنگاوێکی هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ تاران که بووه هۆی توڕه‌بوونی ڕیاز، وتی که پێویسته ئێران له‌و سیسته‌می پشک به‌ندی ئۆپێک جیا بکرێته‌وه که داوا ده‌کات وڵاتان بۆ ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆیان له مانگی ژانۆیه بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م لێدوانانه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له دژبه‌رانی ئێران، ناوبراو به وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی تاران بناسێنن. ڕهمحی له کۆنفرانسی وزه له هیۆستوون له ویلایه‌تی تێگزاسی ئه‌مریکا وتی که ئێران پێویسته له ڕێکه‌وتنه‌کانی دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان جیا بکرێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هۆی سه‌پاندنی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌مارۆکانه‌وه ئه‌م داواکارییه مافی سرووشتی ئه‌م وڵاته‌یه.
به‌نده‌ری سه‌لاله که که‌وتووه‌ته نزیک که‌نداوی عه‌ده‌ن، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ به‌ندر عه‌باس و به‌نده‌ری چابه‌هار واژۆ کردووه که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ ئاسانکاری له ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌یوید گلیدهیڵ، سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری به‌نده‌ری سه‌لاله له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له‌و وڵاتانه‌ی که دراوسێی ده‌ریای هاوبه‌شی نێوان ئێمه و ئێرانن داوا ده‌که‌ین که که‌ڵک له‌م گرێبه‌ست و ڕێکه‌وتنه که له بواری گواستنه‌وه‌یه، وه‌ربگرن تا ده‌ستیان به بازاڕه‌کانی نوێ بگات.
زۆربه‌ی پشکی به‌نده‌ری سه‌لاله په‌یوه‌ندی به وڵاتی عۆمانه‌وه هه‌یه که له ساڵی ڕابردوو 2 ملیۆن و 600 هه‌زار ته‌ن کاڵای بازرگانی و 12 ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن کاڵای دیکه‌ی تێدا ئاڵ و گۆڕ کراوه. کۆمپانیای a.b.m ترمیناڵز سه‌ر به کۆمپانیای مولر میرسک له سه‌دا 30ی پشکی ئه‌م به‌نده‌ره‌ی هه‌یه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه به‌نده‌رێکی دیکه‌ی عۆمان سه‌رقاڵی دانوستانه له گه‌ڵ کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و به‌نده‌ره‌کانی ئێران و ڕایانگه‌یاندووه که هیوادارن به‌م زووانه ده‌ره‌نجامێکی ئیجابیی به‌دواوه بێت.