بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە ئەنتۆنی بلینکەن بە بۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی بەغدا هاوخەمی خۆیی بە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندووە.
ناوبراو وتی: وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە بەردەوامی وتووێژە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە بلینکەن داوایکردووە حکومەتی عێراق داواکارییەکانی خەڵک بۆ هەبوونی وڵاتێکی دادپەروەر جێبەجێ بکات.
وتیشی کە بلینکەن وێرای داوای چاکسازی ئابوریی لە عێراق، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا کردووەتەوە./.