بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئێران وتی: بەم دواییانە شاندە ئێرانییەکان زۆر هەوڵیاندا کە کۆمپانیای ماهان دەست بە گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بکاتەوە، هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندیی لە سەر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی کۆمپانیای ماهان بۆ هەولێر دەربڕی.
ناوبراو ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی یەکەم فڕۆکەی ماهان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە و هەفتانە دوو گەشت دەکات، هەینی و یەک شەممە بۆ هەولێر، بۆ سلێمانیش هێڵی ئاسمانی قشمە کە هەفتەی دوو ڕۆژ گەیشت دەکات.
زیاتر لە ساڵێک گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگیرا./.