بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر مونسان وەزیری گەشتیاری ئێران وتی: یەکێک لە ئامانجە گەشتیارییەکانی ئێمە ڕووسیایە و ئێستا گەیشتووینەتە ئەو ڕێکەوتنەی کە هەڵگرتنی ڤێزە بۆ گرووپە گەشتیارییەکان لە نێوان هەر دوو وڵات جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: گرووپە گەشتیارییەکان لە 5 تا 50 کەسەوە بۆ سەردانیکردنی ئێران و ڕووسیا پێویستیان بە وەرگرتنی ڤێزە نامێنێت.
وەزیری گەشتیاری ئێران وتی: تا پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر لە 60 هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی ڕووسیایان دەکرد و 36 هەزار گەشتیاری ڕووسیاش سەردانی ئێرانیان دەکرد بەڵام بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە و نزیکایەتی هەر دوو وڵات چاوەڕوان دەکەین ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران سەردانی ئێران و ڕووسیا بکەن./.