بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی 9 ی حوزەیرانی 2021 بڕیاری هەڵگرتنی ڤێزەی 45 ڕۆژەی لە گەڵ عێراق بە مەرجی ئەنجامدانی کاری هاوشێوە لە لایەن بەغداوە پەسەند کرد.
ناوبراو وتی: جێبەجێکردنی بابەتی هەڵگرتنی ڤێزە بەندە بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق و واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی هاوبەش لە گەڵ ئێران./.