بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین شوێنە سرووشتی و گەشتیارییەکانی عێراق تەنیا ئاماژە بە سێ شوێن دەدرێت، بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم وڵاتە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام تووشی کێشە ئەمنی و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان بووە، لە ڕووی گەشتیارییەوە دەتوانێت سەرچاوەی داهاتی زۆر بە دەست بێنێت. ئەڵبەت لە ساڵانی ڕابردوو هەرێمی کوردستان بە هۆی کەشی لەباری ئەمنییەوە تا ڕادەیەکی زۆر لە هاتنی گەشتیاران سوودی بینوە، هەرچەندە لە ئێستادا بە هۆی کۆرۆناوە ئەوەش کاریگەری وەرگرتووە.
گۆمی ساوە
ئەم گۆمە کەوتووەتە باشوری ڕۆژئاوای شاری سەماوە، ناوەندی پارێزگای موسەنا لە باشوری عێراق کە بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین گۆمەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، بە تایبەت ئەوەی کە سەرچاوەی ئاوی گۆمەکە نادیارە و گیانلەبەری نائاسایی لەم گۆمەدا دەژین.
سەفا جاسم لێکۆڵەری عێراقی و نووسەری کتێبی “گۆمی ساوە، لێکۆڵینەوەیەکی سرووشتی و گەشتیاری” دەڵێت کە هەندێک زانیاری و گێڕانەوە هەیە کە ئەم گۆمە سەرچاوەی هەڵقوڵانی ئاوێکە کە لە چیرۆکەکەی حەزرەی نوح، زەویی نوقم کردووە.
گۆمی بێکودیان
ئەم گۆمەش کەوتووەتە نێو چیاکانی سکران لە باکوری شاری هەولێر و بە چەشنێک لە گۆمەکانی دیکە جیاوازە و هەروەها بە هۆی کەش و هەوای کوێستانی و پلەکانی نزمی گەرما تەنانەت لە وەرزی هاویندا بەفرەکەشی دەمێنێتەوە.
بەنداوی دوکان
بەنداوی دوکان کەوتووەتە پارێزگای سلێمانی کە لە ساڵانی 1954 تا 1959 لە سەر ڕوباری زێی بچووک درووست کراوە، درێژایی ئەم بەنداوە 360 مەتر و بەرزییەکەی زیاترە لە 116 مەتر./.