بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سودان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە عومەر بەشیر سەرۆک کۆماری لە سەر کار لادراو و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی ڕادەستی دیوانی باڵای دادی نێودەوڵەتی دەکات.
بوتاینا دینار وەزیری کاروباری فیدراڵی سودان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حکومەت بڕیاریداوە عومەر بەشیر و تاوانبارانی دیکە ڕادەستی دادگای لاهای بکات.
عومەر بەشیر نیسانی ساڵی 2019 بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بەرامبەر دۆخی نالەباری ئابوری و کۆمەڵایەتی سودان، لە لایەن فەرماندەیی سوپای ئەم وڵاتەوە لە سەر کار لادرا و پاش ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی کەوتە زیندانەوە./.