بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی، ڕایگەیاند کە کورتهێنانی بودجەی ئەم وڵاتە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی هەر بەرمیل نەوت 45 دۆلار دیاری کراوە و زیادەی ئەم نرخەش کۆتایی بە کورتهێنانی بودجە دێنێت.
مەزهەر محەممەد ساڵح وتی کە ئەگەر نرخی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ لە نزیکەی 70 دۆلاردا بمێنێتەوە، حکومەتی عێراق پێویستی بە قەرزکردن نابێت.
وتیشی کە عێراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 900 بەرمیل هەناردەی نەوتی هەیە./.