بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی تایبەت بە جام کوردی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە.
شوشتەری وتی: بەڵام بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنیا ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک ڕابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە.
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە ڤێزەی گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت./.