بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موراد عەلی تاتار قایمقامی قەزای قەسری شیرین لە ئێران وتی: قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵی سنوری پەروێزخان لە ڕۆژی شەممەوە هەڵگیراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان گەشتیاران دەتوانن سەردانی هەر دوو لا بکەن.
ناوبراو وتی: بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی گەشتیاران پێشتر بە بۆنەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
قایمقامی قەزای قەسری شیرین وتی کە ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران یان هەرێمی کوردستان بکەن دەتوانن ئەم خاڵە سنورییە بەکار بێنن و پێویست بە هیچ موڵەتێک ناکات.
ڕاشیگەیاندووە کە لە خاڵی سنوری پەورێزخان پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران دەکرێت و ڕێگری لە هاتنی کەسانی توشبوو بۆ ئێران دەکرێت./.