بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە ئەمریکا پاش ئەو هێرشانەی کراونەتە پارێزراوترین بنکە سەربازییەکانی لە عێراق، کەوتووەتە دۆخێکی دژوارەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان دەیانەوێت بە کەمترین زیان لە عێراق بکشێنەوە بەڵام ئەگەر لە هەر لایەکەوە هێرش بکرێتە سەر بزوتنەوەکانی خۆڕاگری، دوژمنی ئەمریکی وەڵامی خۆی وەردەگرێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەمریکا لە ڕێگای نێوەندگێڕەکانەوە ڕایگەیاندووە کە بۆ کشانەوەی 2000 سەربازی خۆی لە عێراق کاتی دەوێت.
شمەری وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری داوای کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و هێزی ناچارکردنی ئەمریکاشیان بەمە هەیە./.