بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی عێراق ڤێزەی یەک مانگە دەداتە ئەو ئێرانییانەی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن، ماوەکەشی دەتوانێت بە پێت داواکاری درێژ بکرێتەوە.
ڕیاز جوندی کەعبی بەڕێوەبەری گشتی بەشی پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بە فەرمانگەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی فەرمانی داوە کە ئەو ئێرانییانەی کە لە ڕێگای ئاسمانییەوە دەگەنە عێراق، ڤێزەی یەک مانگەیان پێ بدرێت و ماوەکەشی دەتوانێت درێژ بکرێتەوە.
بڕیارەکە لە 24 ی تشرینی یەکەمەوە دەرچووە و کاری پێدەکرێت./.