بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی یەک شەممە 14 ی تشرینی دووەم، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوا یاری خۆیدا لە پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال بە یەک گۆڵ لە هەڵبژاردەی سویدی بردەوە.
ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکی 86 ی یارییەکەدا گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار کرد.
بەمەش ئیسپانیا بووە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بە 19 خاڵ و ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیالی قەتەر سەرکەوت.
بەڵام هەڵبژاردەی سوید بە 15 خاڵ و پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دەبێت بەشداری قۆناغی پاشکۆ بکات و هێشتا هەلی لە بەردەستدا ماوە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 لە وڵاتی قەتەر./.