بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باقر جەبر زۆبەیدی وتی: بە کەمتەرخەمی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە بەرامبەر هەوڵی تیرۆریستانی زیندانیکراوی داعش و هەڵهاتنیان لە گرتووخانەکانی سوریا و هەروەها لاوازبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەئامانجگرتنی ئەو ئەندامانەی داعش، لە داهاتوودا پرۆسەی هەڵهاتنی داعشەکان زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: مەترسی ڕاستەقینە ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە بە هۆی کردەوەکانی ئەم گرووپەوە پەنا بە داعشەکان دەدەن و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش کە لە گرتووخانەکانی هەسەدە هەڵهاتوون.
زۆبەیدی داوای لە هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی پاسەوانیی سنور و هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق کرد کە ئەرکی پاراستنی سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا توندوتۆڵتر بکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گرتووخانەی گوێران لە سنورەکانی عێراقەوە دوورە و لە تورکیا نزیکە، وتی: بەم حاڵەشەوە ئەگەری دزەکردنی ئەو تیرۆریستانە بۆ ناو خاکی عێراق زۆرە و زانیاری ئەوەش هەیە کە ئەو تیرۆریستانە هەوڵ دەدەن بگەنە سێگۆشەی سنوریی نێوان سوریا، عێراق و ئەردەن و لەوێشەوە بۆ ناوچەکانی کەربەلا و نەجەف و ئەمەش هەمان پیلانە کە ئەلعەدنانی وتەبێژی داعش لە یەکێک لە تۆمارە دەنگییەکان ئاماژەی پێداوە و جەختیکردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکی کەربەلا و نەجەفە.
ئەم سیاسەتمەدارە عێراقییە هەروەها وتی کە هەڵهاتنی تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی گوێران کاریگەریی لە سەر ڕەوشی عێراق دەبێت بە تایبەت ئەوەی کە زیاتر لە 8 هەزار تیرۆریستی ئەندام لەم گرووپە لە گرتووخانەی حوت ی عێراقدان و سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە 4 ساڵە حوکمی لەسێدارەدانی ئەوان دەرکراوە، هێشتا جێبەجێ نەکراوە و تێچووی مانگانە بۆ هەر یەک لەوان 240 دۆلارە و هەموو ئەمانەش بە واتای ئەگەری دووبارەکردنەوەی سیناریۆی هەڵهاتنی تیرۆریستان لە گرتووخانەی ئەبوغەریب لە ساڵی 2014 دەبێت کە بووە هۆکاری سەرەکیی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و داگیرکردنی یەک لە سەر سێی خاکی ئەم وڵاتە./.