بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن – سەنعا – لە بەیاننامەیەکدا لە بەرامبەر کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کە لە سەر داوای ئیمارات و بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەبوزەبی بەڕێوەچوو، هاتە دەنگ.
لەو بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو بووەتەوە، هاتووە: ” بەیاننامەکەی ئەم دواییەی کۆمکاری عەرەبی هەر لە پێشەوە تێچووەکەی دراوە و پیشاندەری ویژدانی عەرەبی نییە “.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن جەختیکردەوە: ” کۆمکاری عەرەبی شەرعییەت و پێگەی خۆیی لە دەست داوە و لە 40 ساڵی ڕابردووەوە لە ویژدانی عەرەبەکاندا مردووە “.
کۆمکاری عەرەبی لە پاش هێرشە تۆڵەسێنەرەکەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر ئەبوزەبی، لە سەر داوای ئیمارات کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەبرد و داوای بە تیرۆریست ناساندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای کرد کە لە کابینەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەندا بەشدارە.
ئیمارات تەنانەت بە گوشار و لۆبیی خۆی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە لە دژی ئەنساروڵڵا و هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی کۆببێتەوە و ئەو بزوتنەوەیە بە تیرۆریست بناسێنێت./.