بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئیمارات لە سەر ئاسمانی یەمەن خراوەتە خوارەوە.
ناوبراو وتی: سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێمە لە هەرێمی ئاسمانیی پارێزگای ” الجوف ” فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیماراتیی لە جۆری MQ-1 ی ئەمریکی خستووەتە خوارەوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن ڕایگەیاند کە فڕۆکەکە بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی نوێ خراوەتە خوارەوە کە تا ئێستا ڕونوێنیی لێنەکراوە./.