بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن فەزلوڵڵا جەختیکردەوە کە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەڵوێستی خەڵکی ئەم وڵاتە نییە.
ناوبراو وتی: بەیاننامەکە تەنانەت هەڵوێستی تەواوی حکومەتی لوبنانیش نییە، لە بەر ئەوەی کە لە ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتە تاوتوێ نەکراوە.
ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری وتی: بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان خۆیان لەم بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بێبەری کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بێ ئاگایی خۆیی لێی دەربڕیوە.
نوێنەرەکەی حیزبوڵڵا وتی: بەداخەوە کە هەندێک لە لوبنان هێشتا دڵخۆشن بە پاڵپشتی ئەمریکا و وانەیان لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەرنەگرتووە، ئێمە ئامۆژگاریی ئەوان دەکەین کە دۆخی ئۆکرانیا ببینن و ڕاستییەکانی هەڵوێستی ئەمریکا، ناتۆ و وڵاتانی ئەورووپی ببینن، وڵاتانی ڕۆژئاوا کە بەرپرسن لەم دۆخەی ئۆکرانیا، ئێستا دەنگی داوای هاوکاری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نابیسن و ئەویان بە تەنیا هێشتووەتەوە.
فەزلوڵڵا وتی: ئەوانەی کە لە لوبنان بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە خەونی هاوکارییەکانی ئەمریکادان دەبێت بزانن کە بە لای ئەمریکییەکانەوە بەرژەوەندییەکان گرنگە و هەر کات پێویست بکات واز لەوان دێنێت./.