بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوبەری دەزگای میدیایی جام کوردی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لەیلا عومەر عەلی لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیاند.
دەقی پەیامەکەی بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی:
بە ناوی خودا
خوشکی بەڕێز لەیلا عومەر عەلی
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی
بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و خەڵکی بەشەرەفی ئەم شارە دەکەم.
سەرکەوتنی بەڕێزتان لەم ئەرکە پیرۆزەدا و لە پێناو خزمەت گەیاندنی زیاتر بە سلێمانی و خەڵکە ئازیزەکەی، لە خودای گەورە داواکارم.
ڕەزا ڕەحمەتیان
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی