بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە سیاسەتی گەمارۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ناکات و دژی ئەوەشە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی، سزا و گەمارۆی تاکلایانە بە سەر وڵاتێکی دیکەدا بسەپێت.
ناوبراو لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت یارمەتیدەری چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بێت نەک ڕوبەڕوبونەوەی نوێ درووست بکات./.