بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق وتی: هێرشەکەی هەولێر شوێنی زایۆنیستەکانی بە ئامانج گرت کە لە ئامێزی بنەماڵەیەکی ناسراو پەنایان گرتووە.
ناوبراو وتی: بنەماڵەی بارزانی پەنا بە دوژمنانی عێراق دەدەن تا ئەم وڵاتە لاواز و دابەش بکەن و بەمەش کوردستان لە عێراق جیا بکەنەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی پەنا بە تیمە تیرۆریستییەکانی مۆساد دەدەن، مافی لێدانی ئەو ئەندامانەی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە هەر لایەنێک دەدرێت.
کەعبی پێشوازیی لەو داواکارییانە کرد کە باس لە پێویستی لێکۆڵینەوە لە بوونی مۆساد لە هەرێمی کوردستان دەکەن و وتی: ئەو لێژنەی لێکۆڵینەوە دەبێت ببێتە هۆی دەسەڵاتی زیاتری حکومەتی ناوەندی عێراق بە سەر حکومەتی هەولێرەوە.
وتیشی کە بێ ئاگایی سەبارەت بە بوونی زایۆنیستەکان لە هەولێر جێی سەرسوڕمانە و ئەم بابەتە بە تەواوی ئاشکرایە و ئێمە پیرۆزبایی لەوانە دەکەین کە لە دژی داعش و مۆسادی زایۆنیستی لە گەڵمان بوون و زانیاری پشتڕاستکراوەمان هەیە کە چەند کەس لە هێرشەکەی هەولێردا کوژراون./.