بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا جارێکی دیکە 120 ڕۆژی موڵەتی هاوردەی وزەی ئێرانی دایە عێراق.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە بۆ ماڵپەڕی Iraq oil Report ی ناردووە، ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا 120 ڕۆژی دیکە موڵەتی داوەتە عێراق تا پارەی هاوردەی کارەبای ئێران بداتەوە.
عێراق یەک لە سەر سێی پێداویستییەکانی وزەی لە ئێران دابین دەکات. هاوردەکەشی گازی پێویستە بۆ وێستگەکانی کارەبا و هەروەها بە ڕێژەیەکی دیاریکراویش کارەبا لەم وڵاتەوە هاوردە دەکات./.