بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین بە مەبەستی بەشداری لە سێهەم دانیشتنی تایبەت بە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستانە.
حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوە لە شاندەکەی یاوەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیاندان.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین پێشتر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە لەو دانیشتنەدا بەشاری بکات./.