بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای دادی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز وتی: بێڕێزیکردن بە پیرۆزییە مەزهەبییەکان بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە، دژایەتی ئائین لە ئەورووپا ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئێستا سوید بە پاڵپشتی حکومەتی ئەم وڵاتە بووەتە زیندانێک بۆ موسڵمانەکان.
ڕۆژی هەینی، ڕاسمۆس پالودن سەرۆکی پارتی ڕاستی دانیمارک بە موڵەتی پۆلیسی سوید لە یەکێک لە گەڕەکە موسڵمان نشینەکان قورئانێکی سووتاند و ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە. پالودن پارێزەرێکی دینیمارکییە و لە سوید نیشتەجێیە./.