بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە هێرشی گرووپەکانی شارۆچکەنشینی زایۆنیست بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە پاڵپشتی هێزە داگیرکارەکان، ئاڵۆزییەکی مەترسیدار و دوژمنایەتییەکی ڕاستەوخۆیە کە سەبارەت بە تەقینەوەی هەمەلایەنەی دۆخەکە هۆشداری دەدەین و داگیرکارانیش بەرپرسی تەواوی ئەم دۆخە دەبن.
لە درێژەی بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا و سەپاندنی دۆخی داگیرکاری لەم مزگەوتە، بە دەستە بەهێزەکانی گەلی بوێری فەڵەستین و هێزە تێکۆشەرەکان کە بە نوێنەرایەتی موسڵمانانی جیهان بەرگری لە ڕووگەی یەکەمی ئەوان دەکەن، شکست دەهێنێت.
بزوتنەوەی حەماس داوای لە موسڵمانانی جیهان کردووە تا بەرپرسیاریەتی خۆیان بۆ پاڵپشتی لە خەباتی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر داگیرکاریی زایۆنیستەکان بە جێ بێنن.
حەماس بەردەوامی داگیرکاریی بە پەڵەیەکی ڕەش بە ناو چاوانی کۆمەڵگای جیهانی ناو بردووە کە لە مامەڵەکردن لە گەڵ پرسی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی ئەم گەلە بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین، سیاسەتێکی دووفاقی پەیرەو دەکەن./.