بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە کرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە یەکگرتوویی و یەکڕیزی عێراق بەردەوام جێی گرنگی و بایەخی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و دەمێنێتەوە و هیوادارین پرۆسەی سیاسی عێراق بە پێکهێنانی خێرای حکومەتێکی بەهێز لەم وڵاتە بگاتە ئەنجام
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی تارانی بۆ عێراق کرد./.