بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختی لە سەر گرنگی هاوکاری ناوچەیی بۆ گەیشتن بە ئاسایش کردەوە و وتی کە لەم پێناوەدا دەستمان بەرەو هەموو و ئێران درێژ دەکەینەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم پرسەش پێویستی بە بڕیاری ئێران بۆ هاوکاری و پتەوکردن و دابینکردنی داهاتوویەکی پێشکەوتوو هەیە، لە گەڵ ئێران بەرەوپێشچوونمان هەبووە بەڵام زیاتر لەمەش پێویستە.
بن فەرحان وتی کە قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هەمووان دەستیپێکردووە.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی کە ئەگەر بگەینە ڕێکەوتنێکی باش، ڕووداوێکی گرنگ دەبێت./.