بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و دۆخی ناوچەکە و جیهان بە گشتی بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتانی دراوسێی بە یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ناو برد و وتی کە تاران خوازیاری پاراستنی ئاسایش و پێشکەوتنە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و دەستێوەردان و بوونی بێگانەکان بە تێکدەری ئاسایشی ناوچەکە دەزانێت.
ئەمیر عەبدوڵلاهیان هەروەها ڕژێمی زایۆنیستیی بە هۆکاری ناسەقامگیری، ئاڵۆزی، تیرۆر و پیلانگێری لە ناوچەکە بە گشتی ناو برد.
عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو وڵات، وتی کە ئیمارات موڵەتی ئەوە بە هیچ لایەنێک نادات خاکەکەی لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکار بێنێت و ئاسایشی دراوسێکان هەموو کات لە بەرچاو دەگرێت./.