بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی وزەی لوبنان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ هاوردەی گازی میسر لە ڕێگای خاکی سوریاوە لەم مانگەدا واژۆی لە سەر دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی وزەی لوبنان ڕایگەیاند کە گرێبەستێکی نوێش بۆ هاوردەی کارەبای ئەردەن تاوتوێ دەکرێت و لە ئەگەری سەرگرتنی دەتوانێت دابینکردنی کارەبای لوبنان بۆ ماوەی 10 کاتژمێری ڕۆژانە بەرز بکاتەوە.
بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە بودجەی پێویست بۆ هاوردەی وزە لە میسر و ئەردەنەوە بۆ لوبنان دابین دەکات بە مەرجی چاکسازی لە کەرتی کارەبای ئەم وڵاتە.
وەلید فەیاز وەزیری وزەی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی گرنگ بۆ هاوردەی گازی میسر لە ڕێگای خاکی سوریاوە هەڵگیراوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوردەی گازی میسر دەتوانێت قەیرانی کارەبای لوبنان تا ڕادەیەک چارەسەر بکات و ئاستی وەبەرهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە./.