بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، هەماهەنگییان لە بواری سیاسی و ئابوری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و کازاخستان بە پێویست ناو برد و جەختیان لە سەر پێویستی چالاککردنەوەی لێژنەی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە و وتیان: هەر دوو لا دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان هەوڵی زیاتر بدەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و کازاخستانیان بە گرنگ ناو برد و وتیان: فارابی وەک فەیلەسوف و زانایەکی ئیسلامی کە بە ڕەگەز کازاخستانییە و لە ئێران هەزاران ساڵ سەبارەت بە بەرهەمەکانی توێژینەوە و خوێندنەوە کراوە، دەتوانێت بنەمای هاوکارییە ڕۆشنبیرییەکان و پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی زانستی لە نێوان هەر دوو وڵات بێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا وتیان: لە قەیرانی ئۆکرانیا کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی پەرەپێدانی ناتۆ دەدەن.
بەڕێزیان وتیان: دەبێت وردبینی بۆ پێشهاتەکان بکرێت لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانی ناوچەی دەستڕۆیشتوویی خۆیان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئاسیا و زیان گەیاندن بە سەربەخۆیی و دەسەڵاتی وڵاتان دەدەن./.