بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر ڕایگەیاند کە ڕۆبرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە نێردەی ئەمریکا و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا لە دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران سەردانی قەتەر دەکات.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پایتەختی قەتەر دەست پێدەکاتەوە./.