بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا بەکری ڕۆژنامەنووسی میسری وتی کە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە گرنگ بووە و تێیدا وڵاتانی عەرەبی وانەیەکی لەبیرنەکراویان بە ئەمریکییەکان دا.
ناوبراو وتی کە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری مسیر لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە ڕێگاچارەی هەمیشەیی ئاشتیخوازانەی عەرەبەکان لە یەمەن، فەڵەستین یان هەر شوێنێکی دیکە، چۆڵکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی عەرەبییە.
بەکری وتی کە بەم لێدوانەی سیسی و هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە، بە تایبەت ئەوەی کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی جەدە دەیەوێت ڕژێمی زایۆنیستی تێکەڵ بە ناوچەی عەرەبی بکات و هاوپەیمانی سەربازی ناتۆی عەرەبیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران پێک بهێندرێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسە میسرییە وتی کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە کۆبوونەوەی جەدە بە ڕاشکاوانە وتی کە وڵاتەکەی هیچ ڕێکەوتنێک بەدەر لە ڕێکەوتنی ئۆپێک سەبارەت بە نەوت قبووڵ ناکات./.