بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێشنیاری حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و پەسەندکردنی لە لایەن ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، موحسین نەزیری ئەسڵ وەک باڵیۆز و نوێنەری ئەم وڵاتە لە نووسینگەی ڤیەننای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەستنیشان کرا.
موحسین نەزیری ئەسڵ پێش دەستپێکردنی فەرمی کارەکانی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
نەزیری ئەسڵ هەڵگری بڕوانامە دکتۆرای یاسای نێودەوڵەتییە و پێشتریش هەمان پۆستی لە ڤیەننا هەبووە./.