بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی پاڵپشتی واشنتنی بۆ تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ڕاگەیاند.
پەیامنێری کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر زاری وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی غەززە دەکات و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات دان بە خۆیداندا بگرن.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات./.