بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە سەلمان ڕۆشدی نووسەری کتێبی ئایاتی شەیتانی کە ئیهانەی بە کەسایەتی پیرۆزی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) کردووە، لە شاری نیۆیۆرک و لە میانەی خوێندنەوەی وتارێکی هێرشی کرایە سەر و بریندار کرا.
ئەوەی کە لە گرتە ڤیدیۆکاندا بینراوە کە پیاوێک بە خێراییەکی زۆر چووە بەرەو سەلمان ڕۆشدی و بە چەقۆ یان مست لە سەلمان ڕۆشدیی داوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەر ئەرز بکەوێت.
ڕووداوەکەش کاتژمێر 11 بە کاتی نیۆیۆرک بووە.
ڕۆشدی براوەتە نەخۆشخانە و ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە زانیاری تەواو لە سەر دۆخی تەندرووستی ناو براو نییە.
پۆلیسی نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە کە کەسێک بە چەقۆ لە ملی سەلمان ڕۆشدیی داوە./.