بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنەناس چەندین سوودی تەندرووستیی تێدایە، وەک یارمەتیدانی هەرسکردن، هاندانی کاری بەرگری، خێراکردنی چاکبوونەوە لە نەشتەرگەری.
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی تەندرووستیی خواردنی ئەنەناس دەدرێت:
1 – دژە ئۆکسانی تێدایە بۆ بەرگری لە نەخۆشییەکان:
سەرچاوەیەکی گرنگی دژە ئۆکسانەکانە کە لەوانەیە مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم بکاتەوە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.
2 – هەرسکردن ئاسان دەکات:
ئەنەناس مادەی برۆمیلین ی تێدایە کە کۆمەڵێک لە ئەنزیمی هەرسن و پرۆتینەکان دەشکێنن و ئاسانکاری بۆ هەرسکردن دەکات بە تایبەت لەو کەسانەی کە کەموکوڕی پەنکریاسیان هەیە.
3 – کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە:
ئەنەناس ئەو ئاوێتەی تێدایە کە فشاری ئۆکسان و هەوکردن کەم دەکەنەوە کە هەر دووکیان لە گەڵ شێرپەنجەدا پەیوەستن، یەکێک لەوانە بریتییە لە ئەنزیمی برۆمیلین کە هاندەری لەناوچوونی هەندێک خانەی شێرپەنجەیە وەک یارمەتیدانی کارکردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
4 – نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان کەم دەکات:
بە هۆی بوونی تایبەتمەندی دژە هەوکردن لە ئەنەناس کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن لە جۆرە بەربڵاوەکانی هەوکردنی جومگەکان بۆ ماوەیەکی کورت خایەن.
هەروەها ئەم سوودانەشی هەیە:
خێراترکردنی چاکبوونەوە پاش نەشتەرگەری یان ئەنجامدانی وەرزشکردنی سەخت.
بەهێزکردنی ئێسک.
هانی بەرگری کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
بۆ ددانەکان باشە.
ئەڵبەت زۆر خواردنیشی کاریگەری لاوەکیی لە سەر تەندرووستی جەستە دەبێت، وەک نەخۆشییەکانی هەرسکردن و سکچوون و ڕشانەوە، زبربوونی لێو و دەم، ئەوانەش کە نەخۆشیی پەستانی خوێنیان هەیە باشترە ئەم میوەیە نەخۆن./.