بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگیی ئەم مادەی خستووەتەڕوو کە لە درێژەدا هاتووە.
گرنگی بەکارهێنانی زینک بۆ منداڵان:
1 – ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەی منداڵ و مێرمنداڵان لە باڵا و کێش و گەشەی ئێسقان و گەشەی کۆئەندامی زاوزێ.
2 – خێراکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی خانەکانی پێست. هەر بۆیە بەکار دێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پێست و سووتاوی و هەستیاری و ئەگزیما: زیپکە، سووربوونەوە و سووتاوی بە هۆی تیشکی خۆرەوە.
3 – زۆر بە سوودە بۆ خانمانی دووگیان بۆ گەشەی کۆرپەلە و ڕێگریکردن لە نەخۆشی بۆ ماوەیی و لەدایکبوونی پێشوەختەی کۆرپەلە.
4 – ڕۆڵی هەیە لە کارلێکی ناو خانەکان و ڕاگرتنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
5 – بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
6 – یارمەتی ڤیتامین A دەدات لە پێکهاتنی توێژاڵی میلانین لە چاو، کە زۆر گرنگە بۆ بینین.
7 – زیاتر لە 200 ئەنزیم هەیە لە ناو جەستە کە پێویستیان بە زینکە بۆ ئەوەی بە باشی کار بکەن.
نیشانەکانی کەمی مادەی زینک لە منداڵان:
1 – دواکەوتنی گەشەی منداڵ لە کێش و باڵا و توانای فێربوون.
2 – بێهێزی کۆئەندامی بەرگری جەستە و زوو زوو نەخۆش کەوتن و دووبارەبوونەوەی پەتا و هەڵامەت.
3 – کەمی ئیشتیا و دابەزینی کێش.
4 – بێهێزی توانای بۆنکردن و تامکردن.
5 – دابەزینی ئاستی بینین لە شەودا.
6 – خەمۆکی و دڵتەنگی لە منداڵان.
گرنگترین سەرچاوە خۆراکییەکان:
1 – گۆشتی مەڕ و مانگا و قەل.
2 – سپێناخ و دۆمەڵان.
3 – نیسک، نۆک و پاقلەمەنییەکان.
4 – ناوکی کەتان، شوتی، کولەکە، زەیتی شمڵی.
5 – هەرمێ، هەڵوژەی سەوز، ئەڤەکادۆ، مزرەسێو.
6 – هێلکە و شیر./.