بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێرپەنجەی قوڕگ سێ شوێن دەگرێتەوە کە بریتین لە:
شێرپەنجەی ئاڵوەکەکان (لەوزەتێنەکان) کە لە سەدا 60 ی شێرپەنجەی قوڕگ دەگرێتەوە.
شێرپەنجەی پشتی زمان کە لە سەدا 30 ی شێرپەنجەی قوڕگ دەگرێتەوە.
شێرپەنجەی پشتی لەوزەتێنەکان کە پشتی قوڕگ دەگرێتەوە و لە سەدا 10 ی شێرپەنجەی قوڕگیش ئەمەیە.
نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی قوڕگ:
1 – نەخۆش ئازاری دەبێت لە بەشی پشتەوەی دەمی (لە ناو قوڕگیدا) و ئازارەکەش درێژخایەنە و چاک نابێت.
2 – نەخۆش لە لیک یان تیفیدا خوێن دەبینێت.
3 – ئازاری دەبێت لە کاتی قووتدان یان خواردنێکی قورس، تەنانەت لە خواردنی شلەمەنیش تووشی ناڕەحەتی دەبێت و ناتوانێت بە ئاسانی خواردن قووت بدات.
4 – هەبوونی گرێ لە ملیدا کە دەتوانرێت ببینرێت و نەخۆش هەستی پێبکات.
5 – لە هەندێک حاڵەتدا ئازاری بەردەوام لە گوێی نەخۆشەکەدا دەبێت.
چارەسەری شێرپەنجەی قوڕگ چۆن دەبێت؟
شێرپەنجەی قوڕگ یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە ئەگەر زوو هەستی پێبکرێت چارەسەری ئاسانە و بە پێچەوانەی ئەمەش نەخۆش درەنگ کەوێت لە چوونی بۆ لای پزیشک، ئەوا چارەسەربوونی ئەستەمە./.