بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی باربرا لیڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە بە ئامادەبوونی ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەید عەمار حەکیم جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە چوارچێوەی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی عێراقدا کردەوە.
ناوبراو وتی کە قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەر دەکرێت، بە مەرجێک کە هەمووان ئیرادەی پێویستیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پاشەکشە لە داواکارییەکان لە پێناو بەرژەوەندی عێراق هەبێت.
حەکیم بە ئاماژە بە گرنگی بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بڕیاردان وتی کە بەشداری لە بڕیاردان بە واتای بەشداری لە حکومەتدا نییە.
سەبارەت بە ناوچەکەش، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی کە وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە بەرژەوەندی هەمووان دەبێت و عێراق ڕۆڵی گرنگی لە نزیک کردنەوەی تێڕوانینی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە بڕوای بەوە هەیە وتووێژ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان./.