بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ هەینی، 16 ی ئەیلولی 2022، لە بیست و دووەم کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، بە فەرمی ئەندامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕێکخراوە ڕاگەێندرا.
بەڵگەکانی ئەندامبوونی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای 14 ی ئەیلولی 2022 لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە واژۆی لە سەر کرا.
سەرۆکی وڵاتانی چین، ڕووسیا، هیندستان، ئێران، ئۆزبەکستان، کازاخستان، بیلاڕووس، تورکیا، ئازەربایجان، قڕقیزستان، پاکستان، مەغولستان، تاجیکستان، تورکمانستان و ژانگ مینگ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای، بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی سەمەرقەند کرد.
کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگهای، ساڵانە بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی وڵاتانی ئەندام بەڕێوە دەچێت./.