بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارام عێزەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای جووەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بووەتە موسڵمان و ئەوەشی لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ناو بردووە.
ناوبراو بۆ ماوەی 6 ساڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای جووەکانی هەرێمی کوردستان بووە بەڵام ئێستا لە لایەن کۆمەڵەی جووەکانی کوردستانەوە ئەوە ڕەتکراوەتەوە کە کەسێکی وەها و ئەنجومەنێک بە ناوی جووەکان بوونی هەبێت.
ئارام عێزەت وتی: تا پێش موسڵمانبوونم وەک نوێنەری ئەوان قسەم دەکرد بەڵام ئێستا کە بوومەتە موسڵمان دەڵێن پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە.
وتیشی کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای جووەکانی کوردستان بووم و ئێستا موسڵمانم، پێشوازییەکی زۆر لەم کارەم کراوە و هەست دەکەم تازە لە دایک بووم، تەنیا هۆکاری ئەم بڕیارەش ڕەزامەندی خوای گەورەیە./.