بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 21 ی ئەیلولی 2022 لە میانەی وتارێکی لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ئێمە لە بەجیهانیبوونی دادپەروەری پاڵپشتی دەکەین لە بەر ئەوەی کە دادپەروەری پێکەوەبوون و یەکڕیزیی بە دواوە دەبێت و زوڵم شەڕی لێدەکەوێتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: کەڵەکەبوونی نادادپەروەری دەبێتە هۆی پارچەکرداری خەڵک، چ لەو کاردانەوانەی کە نەگەیشتووەتە شۆڕش و زۆربەی شۆڕشەکان لە ڕێگای سەرەکیی خۆی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام سەرکەوتنی شۆڕشێکی وەک شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بەردەوامبوونی بووەتە هۆی ئەوەی کە هیوا بە دادپەروەری لە دڵی خەڵکی جیهاندا بە زیندوویی و هەمیشەیی بمێنێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە چارەنووسێکی هاوبەشمان بۆ مرۆڤایەتی دەوێت و پاڵپشتی لە بەجیهانیبوونی دادپەروەری دەکەین و وتی: وڵاتێک کە بانگەشەی دادپەروەری بەڵام پاڵپشتی لە تیرۆریستان دەکات، دەبێت خۆی لە بەرامبەر مرۆڤایەتی، ئازادی و دادپەروەری بە شەرمەزار ببینێت، مافی گەلان لە سەروی مافی مرۆڤە کە بە ئاسانی لە لایەن زلهێزەکانەوە پێشێل دەکرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە قارەمانی شەڕی دژ بە تیرۆریزم و لەناوبەری داعش کەسێک نەبووە بەدەر لە شەهید حاجی قاسم سولێمانی کە لە ڕێگای ئازادی گەلانی ناوچەکە شەهید کرا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بەڵگەی ئەم تاوانەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد و بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم تاوانەی کە ترەمپ دانی پێدا ناوە، خزمەتە بە مرۆڤایەتی.
ناوبراو جەختیکردەوە: بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم تاوانە دەکەین کە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دانی پێدا ناوە، تا لێرە بە دوا زوڵم لە ناو ببرێت و دادپەروەری بە سەربەرزی بمێنێتەوە، ئێمە لە ڕێگای دادگایەکی دادپەروەر و بێ لایەن تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانەی ترەمپ دەکەین./.