بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هال برێندز شرۆڤەکاری ئەمریکی لە وتارێکدا کە لە لایەن ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاو بووەتەوە، جەختیکردەوە کە ئەگەر پلانە هاوبەشەکانی نێوان چین، ڕووسیا و ئێران جێبەجێ بکرێت، بە شێوازێکی بەرچاو پێگەی جیهانیی ئەمریکا لاواز دەبێت.
ئەو نووسەرە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە واشنتن لە یەک کاتدا ناتوانێت قەیرانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکات، ڕێگری لە شەڕی نێوان چین و تایوان بکات و ڕوبەڕوی ئێرانیش ببێتەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەراورد بە شەڕی سارد، هێزی لە بەرامبەر کێشە و قەیرانە سەربازییەکاندا دابەزیوە.
برێندز ڕایگەیاندووە کە ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا لە گەڵ چین و ڕووسیا وا دەکات کە لە بەرامبەر ئێران ووشیار بێت، لە کاتێکدا کە حکومەتەکەی بایدن دەبێت ئاگاداری جموجوڵەکانی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە ئەگەری شەڕی لە گەڵ مۆسکۆ بێت.
ئاژانسی بلۆمبێرگ لە کاتێکدا باسی هاوئاهەنگی نێوان چین، ڕووسیا و ئێرانی لە بەرامبەر ئەمریکا کردووە کە واشنتن بە هۆی بڕیارێکی ئۆپێک پڵەسەوە کێشەی لە گەڵ سعوودیەش هەیە و ئەم وڵاتەی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ڕووسیا تۆمەتبار کردووە./.