بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: دوژمنان بە هۆی ئەو زەبر و شکستانەی لە ڕابردوودا لە لایەن ئێرانەوە بەر ئەوان کەوتووە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پێشکەوتنەکانی وڵاتی ئێمە، شەڕێکی هەمەلایەنەیان دەستپێکردووە.
ناوبراو شەهیدبوونی ژنان، منداڵان، پیاوان و پارێزەرانی ئاسایشی خەڵکی لە لایەن ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستانەوە بە دڵتەزێن ناو برد و وتی: ڕێگری لە زیان گەیاندنی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان بە خەڵک، داواکارییەکی گشتییە کە دەبێت بەپەلە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پاڵپشتی ئاشکرای ئەمریکا، فەرەنسا و چەند وڵاتێکی ئەورووپی لە تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان، هۆشداریی دایە ئەوان کە پاڵپشتی لە تیرۆریستان بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندییان نابێت، وەزارەتی دەرەوەشی ڕاسپارد لە ڕێگا دیپلۆماسی و یاساییەکانەوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پووچەڵکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دادەڕێژرێن، بەکار بێنێت./.