بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف پدرام سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتمانیی ئەفغانستان و کاندیدی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ ئەفغانستان وەک کارەساتێک ناو برد.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بوونی دووبارەی ئەمریکا و ناتۆ لە نیشتمانی ئێمە بە هەر هۆکار و بیانوویەک دەستپێکی کارەساتێکە کە قەرەبوو ناکرێتەوە و شەڕێکی بەوەکالەتی دیکەیە، ئێمە کە هیوامان بە خێری تۆ نییە، شەڕیشت بۆمان نەبێت./.