بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەک شەممە 4 ی کانوونی یەکەمی 2022، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و وەڵامی ڕۆکێتی و مووشەکیی خۆڕاگری بەو هێرشانە، جەختیکردەوە کە خۆڕاگریی فەڵەستین ئەم دەسدرێژییەی کۆنتڕۆڵ کرد و ڕاستەوخۆ وەڵامی هێرشی زایۆنیستەکانی دایەوە.
ناوبراو وتی: وەڵامەکەی کەتائیبی قەسام لە کۆنتڕۆڵکردنی دەسدرێژیی زایۆنیستەکان لە دژی کەرتی غەززە و وەڵامی ڕاستەوخۆی ئەو هێرشانە، جەختکردنەوە لەوەیە کە خۆڕاگری موڵەتی ئەوە نادات ڕژێمی داگیرکار هاوکێشەکان بگۆڕێت و لە هەر شوێنێک بێت درێژە بە بەرگری لە خەڵک دەدات.
وتەبێژی حەماس وتی: ئەم تیرۆریزم و شێوازی ڕەگەزپەرستییە ناتوانێت ڕێگری لە پەرەسەندنی ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین بکات و ئێمە درێژە بە پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی گەلی خۆمان لە هەر شوێنێک بێت، دەدەین./.