بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نێو بینا و ئاسەوارەکانی پەیوەندیدار بە شێوازی بیناسازیی کۆنی شاری کاشان، ئەوەی کە سرنجی گەشتیاران بەرەو خۆی ڕادەکێشێت، خانووە مێژووییەکانە، لە بەر ئەوەی کە خانووەکان بە بەشێکی هەمیشەیی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دادەنرێن و بینینی خانووە کۆن و مێژوییەکان کە نموونەی ئارامی و شوێنێک بۆ ژیانن، دەتوانن بۆ هەمووان سرنجڕاکێش بن.
خانووی مێژوویی تەباتەباییەکان یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی شاری کاشانە لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران. ئەم خانووە کەوتووەتە گەڕەکی سوڵتان ئەحمەدی شارەکە و لە شەقامی عەلەویدایە. خانووی تەباتەباییەکان لە نزیک شوێنە گەشتیارییەکانی دیکەی کاشاندایە وەک خانووی مێژوویی بروجێردی و ئیمامزادە سوڵتان ئەمیر ئەحمەد.
مێژووی جوانترین خانووی کۆنی کاشان
خانووی مێژوویی تەباتەباییەکان وەک بوکی خانووە مێژووییەکانی ئێران لە ڕیزی بینا و خانووە مێژووییەکانی کاشان هەژمار دەکرێت. ئەم خانووە لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجاڕ و لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ” حاجی سەید جەعفەر تەباتەبایی نەتەنزی ” لە بازرگانانی نەتەنزیی دانیشتووی کاشان لە گەڕەکی سوڵتان ئەمیر ئەحمەد بونیاد نراوە و بەم هۆیەوە بە خانووی تەباتەباییەکان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە. ئەندازیاری خانووی تەباتەباییەکان مامۆستا عەلی مەریەم کاشانی بووە کە ئەو خانووەی لە ماوەی 10 ساڵدا کردەوە. خانووی بروجێردییەکان و تیمچەی ئەمین دەولەش لە ڕیزی کارەکانی ئەم مامۆستایەدان.
خانووی مێژوویی بروجێردییەکان لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە و زیندووکردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانی کاشان کڕدرا و لە ساڵانی 1374 تا 1376 ی کۆچی هەتاوی بە هاوکاری شارەوانی و میراتی کەلتوریی کاشان و بە پشتیوانی بەرپرسانی ئەو کاتەی وەزارەتی پیشەسازی و کانگاکان، بە پێی نەخشەی سەرەکی و یەکەمی خۆی، نۆژەن کرایەوە. ئەم خانووە لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارە 1504 تۆمار کراوە. کۆمەڵەی مێژوویی تەباتەباییەکان لە ئێستادا سەر بە دەزگایەکی شاروانییە و هەموو ڕۆژێک بەدەر لە ڕۆژانی پشوو، پێشوازی لە خەڵک و گەشتیاران دەکات.
بیناسازی و تایبەتمەندییەکان
ئەم بینایە بە گشتی لە سەر شێوازی بیناسازیی سەردەمی قاجاڕ بونیاد نراوە. خانووی تەباتەباییەکان سێ بەشی سەرەکیی هەیە کە بە ناوەکانی ” ئەندەروونی، بیرونی و خدمە ” لێک جیا دەکرێنەوە. خانووەکانی ئەو سەردەمە بە گشتی لە سەر ئەو شێوازە بووە کە حەوشەی خانووەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی بیناکەوە و ژوورەکان بە چواردەوری ئەوەدا بوون. لە هەمان کاتدا ژوورەکان ڕێگای پەیوەندییان پێکەوە هەبوو بەڵام هەر ژووریش پارێزراو بوو. ئەم بینا بەشکۆیە 40 ژوور و 4 حەوشەو و 3 بادگیر و 2 زنجیرە کارێزی بۆ دابینکردنی ئاو هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین خانووەکانی کاشان دادەنرێت.
ئەم بینایە 5 دەروازەی هاتنەژوورەوەی هەیە کە یەکێک لەوان دەروازەی سەرەکییە. بیناسازیی خانووی تەباتەباییەکانی کاشان بە پێی یاسا و داب و نەریتی ئەو سەردەمە بووە. بۆ نموونە، ئەگەر لە دەرەوە و لە کۆڵانەوە سەیری ئەم خانووە بکرێت، دەرگایەکی بچووک دەبینرێت کە لە گەڵ بەشی ناوەوەی بیناکە یەک ناگرێتەوە. ڕەنگە بۆ ئەوە بووبێت کە کەسانی بێگانە و ئەوانەی بەو شوێنەدا هاتووچۆیان کردووە، لە شکۆی ناوەوە و سەروەت و سامانی خاوەنەکان و ئەوانەی تێدا نیشتەجێ بوون، تێنەگەن و خانووەکە پارێزراو بێت. هەر بۆیە لە کاتی بەسەرکردنەوەی ئەم خانووەدا نابێت فریوی ئەو دەرگا بچووکە بخۆن.
خانووی تەباتەباییەکان وەک بینا مێژووییەکانی دیکەی ئەو سەردەمە خاوەن شکۆی بیناسازی و دیزاین بە پێی کەلتور و هەرێمی تایبەتی ناوچەکە و ڕازاندنەوەی بەشکۆیە. کاتێک پێ دەنێنە ئەم خانووە بەشکۆیە، بایەکی فێنک و بۆنخۆش پێشوازیتان لێدەکات، حەوشەیەک دەبینن کە جوانییەکەی سرنجی هەر کەسێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
حەوشەیەکی جوان و گەورە خانووەکەی هێندەی دیکە ڕازاندووەتەوە و ماسییە سوورەکانی ناو ئاوە پاک و خاوێنەکەی حەوزەکەی بە شوێن یەکتردا دەگەڕێن. لە دوو بەشی حەوزەکەوە، 6 باخچەی جوان بوونی هەیە.
بەسەرکردنەوەی جوانترین خانووی مێژوویی کاشان
خانووی تەباتەباییەکان لە شەقامی عەلەوی و لە گەڕەکی سوڵتان ئەمیر ئەحمەدی شاری کاشانە. ئەم ناوچەیە وەک بەشی کۆن و مێژوویی شارەکە دادەنرێت و خانووە مێژووییەکانی دیکەش لە نزیک ئەم خانووەدان. ڕۆژانە بەدەر لە ڕۆژانی پشوو لە کاتژمێر 9 ی بەیانی تا 5 ی ئێوارە دەتوانن سەردانی ئەم شوێنە بکەن./.