بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی ڕابردووی خۆی لە سەر قەیرانی ئۆکراینا بە تایبەت هەڵوێستی بڵاوکراوە لە بەڵگەی 19 ی تشرینی 2022 دووپات دەکاتەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێک کە خۆی قوربانی شەڕ، هەڕەشە و گەمارۆی تاکلایانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بووە، ڕێزگرتن لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی بە تایبەت نەبوونی هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لە سەر یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی وڵاتانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران شەڕ و گەمارۆی تاکلایانە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە سەر وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە.
بەیاننامەکە دەڵێت: بە تایبەت، کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانەی سیاسەت و تێڕوانینی سەردەمی شەڕی سارد لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێگای ڕێکخراوی ناتۆوە دەکات کە خۆی بووەتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربەی قەیرانەکان بە تایبەت قەیرانی ئێستای ئۆکراینا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پاش یەک ساڵ شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە ئۆکراینا کە زیانێکی مادی و مرۆیی زۆری بۆ هەر دوو لایەن هەبووە و لێکەوتەی نەرێنی زۆریشی هەبووە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت درێژە بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانە و خێرای قەیرانەکە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بدات.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە لە جێی پەرەپێدانی شەڕ و بانگەشەکردنی و هەروەها تۆمەتبارکردنی بێ بنەمای لایەنەکانی دیکە و پێداگری لە سەر بڕیارە تاکلایەنەکان، دیپلۆماسی ڕاستەقینە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکییەکان پەیرەو بکرێت. لەم پێناوەدا کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە هەڵوێستی چین سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی ئۆکراینا لە بەرواری 24 ی شوبات ی 2023 دەکات.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەشی هەیە بە شێوازێکی گونجاو لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانەکە یان کۆتایی هێنان بە چالاکییە سەربازییەکان و هەر ڕێوشوێنێک کە دەتوانێت ئازاری مرۆڤەکان کەم بکاتەوە، بەشداری بکات./.