بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش لە سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە کردنەوەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وەک پەتی ڕزگارکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە قەیرانە ناوخۆییەکانە.
ناوبراو وتی کە جیهادی ئیسلامی ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و باشترە کە ئازەربایجان و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە جێی سازشت لە گەڵ ڕژێمی داگیرکار، هاوکاری فەڵەستینییەکان بکەن.
بەتش وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەچێت و ئەوەی کە هیوای بە ئاشتی و سازشت لە گەڵ ئەم ڕژێمە هەیە، زیان دەبینێت./.