بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند کە عێراق لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کردووە.
عێراق لە مانگەکانی شوبات و ئازار، 590 هەزار و 298 بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کردووە کە داهاتەکەی 39 ملیۆن و 336 هەزار و 625 دۆلار بووە.
سۆمۆ هەروەها ڕایگەیاندووە کە مامناوەندی نرخی هەر بەرمیل نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەردەن 66.63 دۆلار بووە.
عێراق بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای نەوتهەڵگرەوە هەناردەی ئەردەن دەکات./.