ئەگەر لە ڕابردوودا ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر ئێران پەنایان بۆ ئەمریکا دەبرد، بەڵام بە هۆی هەستکردن بەوەی کە پشتگوێ خراون هەوڵیاندا خۆیان لە بەسراوەیی ئەمریکا ڕزگار بکەن و واز لە پڕوپاگەندەی هەڵبەستراوی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بێنن.
ئەو وڵاتانە لە ژێر کاریگەری ئەم دۆخەدا بیریان لەوە کردەوە کە بۆ هیچ لە گەڵ هیچ (ڕژێمی زایۆنیستی) نەبنە هاودەست تا تووشی چارەنووسی ئەو ڕژێمە داگیرکارە تاوانبارە نەبن.
ئێستا و لەم هەلومەرجەدا پێدەچێت نتانیاهۆش گەیشتووەتە خوێندنەوەی وڵاتانی عەرەبی، واتە هەستکردن بەوەی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتگوێ خراوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە وەک عەرەبەکان ڕێگایەکی دووەمی بۆ پەناهێنان نییە.
ئەزموونەکانی ئەم دواییە پیشانیداوە کە سیستەمی بەرگری گومەزەی ئاسنین لاوازە، لە هەر کوێی ڕژێمی زایۆنیستی دەرفەتی چالاکی هەیە، بازرگانیی دەریایی لە سەدا 85 ی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە گەورەترین کێشەی تەل ئەبیب و هەموو کات هەڕەشەی لە سەرە، سوریا ئامادەیی ئەوەی تێدایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بێتە گۆڕەپانەکەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی ڕەنگە لە هەمووان زیاتر هەستی بەوە کردبێت کە بە هۆی نزیکبوونەوەی ئێران و سعوودیە و کاریگەرییەکانی لە سەر یەمەن، سوریا و لوبنان دەبێت ئامادەی هەلومەرجێک بێت کە تێیدا بەرەی خۆڕاگری بە گشتی لە کێشە لاوەکییەکان ڕزگار ببێت و چیدی هیچ کار و چالاکییەکی بەدەر لە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان نەبێت.
ئەم ئیرادەیە، بە دەنگ و بە ڕەنگ لە ڕواڵەتی فەرماندەکانی خۆڕاگری و لە پەیامەکانی ئەوان لە ڕۆژی جیهانیی قودس بینرا./.